ئه‌ردۆگان و رۆحانی به‌نهێنی كۆده‌بنه‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 1/3/2014 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، له‌ ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان كۆبوونه‌وه‌.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردۆته‌وه‌، ئه‌ردۆغان و رۆحانی له‌میانی به‌شداری كردنیان له‌ سێزده‌مین كۆنگره‌ی ئابووری ئیسلامی كه‌له‌ ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆبوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیاری نێو هه‌واڵه‌كانی میدیا توركیه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی داخراو و دوور له‌چاوی كامێراكان ئه‌نجامدراوه‌ و ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێری خایاندووه‌.

Back to top button