سبەی پارتی لە كەركووك بانگەشەی ھەڵبژاردن دەست پێدەكات.
سبەی یەكشەممە ٥ی ٩ی ٢٠٢١، پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ كەركووك و بانگەشەی ھەڵبژاردن دەست پێدەكات.
ھاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، ڕاى گەیاند: “سبەی یەكشەممە، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی دەگەڕێتەوە بۆ كەركووك و لە مەراسیمێكدا، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای پارتی و كاندیدان و جەماوەری پارتی، بنكەی ھەڵبژاردن لە كەركووك دەكرێتەوە”.
گوتیشی: “كردنەوەی بنكەی بانگەشە و گەڕانەوەی پارتی بۆ دەنگدەران گرنگە و جەماوەری پارتی دڵنیا دەبنەوە لەوەی، كە دەنگەكانیان بەھەدەر ناڕوا، جەماوەرێكی زۆریش پاڵپشتیی كاندیدەكان دەكەن”.
ھاوار محەمەد كه بۆ باسنيوز قسهى كردووه دەشڵێت: “بەھۆی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک و كردنەوەی بنكەكانی و بانگەشەی ھەڵبژاردن، دەنگەكانمان زیاد دەبن”.