روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایییەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت لێدوان و زانیاری ناڕاست كه بهناوى سهرچاوهيهك له وهزارهتى دارايى لەسەر خانەنشینی پلە تایبەتەکان بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی كه ئهمرۆ شهممه 4-9-2021 بڵاويكرۆدتهوه و وێنهيهكى دهست دهزگاى ميديايى ( خواكوڕك) كهوتووه و تێدا هاتووە: “ماوەیەكە هەندێك پەیج و كەسانی نابەرپرس، بەناوی “سەرچاوە”یەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە، لێدوان و زانیاری ناڕاست لەسەر خانەنشینی (پلە تایبەتە) بەڕێزەكان بڵاو دەكەنەوە”.
له روونكردنهوهكهى وهزارهتى دارايى ئەوەش خراوەتە روو، “بە پێویستی دەزانین لای هەمووان ڕوون و ئاشكرا بێت، كە وەزارەتی دارایی و ئابووری دوورە لەوەی كە زانیاری لەسەر خانەنشینانی پلە تایبەت لە پەیجە بێ ناسنامەكانەوە بڵاو بكاتەوە، دیارە ئەو پەیجانەی كە زانیاری ناڕاستی لەو جۆرە بڵاو دەكەنەوە، جگە لە مەرامی سیاسی و چەواشەكاری هیچ ئامانجێكی دیكەیان نییە”.