سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له پارێزگارى نه‌ينه‌وا كرد
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/9/4 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز نه‌جم ئه‌لجبوورى، پارێزگارى نه‌ينه‌وا كرد.
له ديدارێكدا دۆخى گشتيى نه‌ينه‌وا و بارى ئاسايش و خزمه‌تگوزارييه‌كان و ئابوورى و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئاماده‌كارييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عيراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاى نه‌ينه‌وا تاوتوێ كران و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پێويسته دۆخى شه‌نگال له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عيراقدا، چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌رك و هه‌نگاوه‌كانى به‌ڕێز پارێزگار و ئيداره‌ى نه‌ينه‌وا بۆ دابينكردنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چالاكيى ئابوورى و كارى مرۆيى و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكرنه‌وه ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دايه ئاواره‌كانى ناوچه‌كه به خواست و بڕيارى خۆيان بگه‌ڕێنه‌وه مووسڵ و ناوچه‌كانى ديكه‌ى نه‌ينه‌وا، پاش ئه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كانيان جێ‌گير ده‌بێت.
دۆخى سياسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.