ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان پەیامێکی سەبارەت بە هه‌ڕه‌شه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ئافرەتان بڵاو کردەوە
ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەڕه‌شه و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی ئافرەتانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و نیگەرانی خۆیان لەمبارەیەوە دەردەبڕن و له رێگه‌ی داواکاری گشتییەوەش سكاڵایان له‌دژی تاوانباران تۆماركردووه.
ده‌قى په‌یامى ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان:
مایه‌ی نیگه‌رانییه، جارێكی تر له‌لایه‌ن تاوانباران و كه‌سانی نه‌فس نزمه‌وه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ژنان و كچانی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێندرێت.
به‌م دواییه چه‌ندین حاڵه‌تی نایاسایی، دوور له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، روویانداوه، كه به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌ش كچان و ژنان كراونه‌ته ئامانج. دیسان تاوانباران سنووره‌كانی ياساكان و ئیتیكیان به‌زاند، هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی قوربانیان ده‌كه‌ن بۆ سوكایه‌تیكردن و ئابرووبردنیان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگه هه‌یه، ده‌بێته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵ و چه‌ندین ئاسه‌واری نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به نووسراوی فه‌رمیی له رێگه‌ی داواکاری گشتی سكاڵامان له‌دژی تاوانباران تۆماركردووه، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و فه‌وزایه ده‌كه‌ین كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌تیش ژنان و كچانی به‌ئامانج گرتووه، له به‌دواداچوونه‌كانمان به‌رده‌وامین و هاوكارو هه‌ماهه‌نگین له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوندیداره‌كان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران، تا بیاندۆزینه‌وه‌و راده‌ستی یاسایان بكه‌ین.
به‌داخه‌وه به‌م دواییه له یه‌كێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك ژن و كچ به‌هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌شیمانبوونه‌وه ناچاركران قسه‌و ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو به‌خۆیان بڵێن، له‌به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌كانیان، كه له‌لایه‌ن تاوانبارێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت. به‌داخه‌وه له بری لایه‌نه ئیجابییه‌كانی، خه‌ریكه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی له‌سه‌ر داوڕۆژی كچان و ژنان و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی دروست ده‌كات و هۆكاره بۆ دابڕانی تاكه‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵگه نه‌ك بۆ سوودوه‌رگرتن له باشییه‌كانی.
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان