روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی له‌باره‌ی خانه‌نشینی
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی خانه‌نشینانی پله تایبه‌ته‌كان بڵاوكرده‌وه و تێیدا هه‌ندێك لێدوان و زانیاری ناڕاستی ره‌تكرده‌وه، كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك په‌یجی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كه‌سانی نابه‌رپرسه‌وه به‌ناوی سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بڵاوده‌كرێنه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریدا هاتووه، “ماوەیەكە هەندێك پەیج و كەسانی نابەرپرس، بەناوی “سەرچاوە”یەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە، لێدوان و زانیاری ناڕاست لەسەر خانەنشینی (پلە تایبەتە) بەڕێزەكان بڵاو دەكەنەوە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “بە پێویستی دەزانین لای هەمووان روون و ئاشكرا بێت، كە وەزارەتی دارایی و ئابوری دوورە لەوەی كە زانیاری لەسەر خانەنشینانی پلە تایبەت لە پەیجە بێ ناسنامەكانەوە بڵاو بكاتەوە. دیارە ئەو پەیجانەی كە زانیاری ناڕاستی لەو جۆرە بڵاو دەكەنەوە، جگە لە مەرامی سیاسی و چەواشەكاری هیچ ئامانجێكی دیكەیان نییە”.