سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
ئه‌مرۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى شانشينى ئوردن به‌ياوه‌رى شاندێك ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه رايگه‌ياند:” عەبدولمونعم عودات، سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی ئوردن بە یاوەری شاندێک سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن رێواز فایەق، سەرۆکی پەلەمان و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێدەکرێت و دواتر هه‌ر ئه‌مرۆ سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات. لەوێ لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى، هەر ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن، سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، دواتریش لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، هەروەها دیداری لەگەل (سەرۆک بارزانی) دەبێت.