سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە هادی ئەلعامری دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 5 ی ئەیلول مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە هادی ئەلعامری سهرۆكى هاوپهيمانيى فهتح كرد بۆ كۆچى دوايى سێ برازاى كه له ڕووداوێكى دڵتهزێنى ئاگركهوتنهوهدا له بهغدا گيانيان له دهست دا.
سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بکات وسەبر ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا ، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.