هیوادارین گۆڕان شیفای عاجلی بۆ بێت و بگەڕێنەوە بۆ ئەقڵ و حیکمەت

چاودێرێك

گۆڕان چ وەک حزب، چ وەک بیرو باوەڕو، چ وەک سەرۆکەکەی تووشی داڕمانێکی گەورە هاتووە، ئەوەی کە هۆشیار عەبدالله و عەدنان عوسمان و چەند هەڵسوڕاوێکی تری ئەو حزبەش دەینووسن، نووسینی بێ بنەماو بێ زانیاریەو بەهەموو شیوەیەک گوزارشتە لەسەر نەبوونی زانیاری لەسەر کێشەکان و ڕوانگای نوێی گۆڕان.

گۆڕان وەک حزبێک نە ڕوانگای ماوەو نەدەشتوانێ لەسەر پێی خۆی بوەستێ، حاڵی ئەو حزبە وەک حاڵی نەوشیروان مستەفای ڕێکخەرەکەیانی لێهاتووە، هەربۆیە ئەو برادەرانەش لە حاڵەتێکی هیستریایی دادەژین و کارێک دەکەن نازانن چ ئامانجێکیان هەیە لێی و تۆمەت دەبەخشنەوە، لەپیناوی هیچ خۆیان و کادیرو ئەندام ولایەنگرانیشیان بەلاڕێدا دەبەن.

گەنجی ڕۆشنبیرو خاوەن بیرو باوەڕ ئەگەر زانیاری پێ نەبێ قسەناکات، سیاسی و سەرکردەش بەهەمان شێوە ئەگەر ڕوانگای نەبێ نایەتە گۆو قسان ناکات، چونکە هەم حورمەتی خۆی و هەم حورمەتی ئەو خەڵکانەش دەگرێ کە گوێی بۆدەگرن، ئەو جۆرە نووسینانە تەنیا نیشانەی هیستریاگرتنی ژمارەیەک گەنجی ناو گوڕانە کە لەغیابی سەرکردەکەیان تووشی نائومیدی بوونە، بۆیە هیوادارین شیفای عاجلیان بۆ بێت و بگەڕێنەوە بۆ ئەقڵ و حیکمەت.

Back to top button