وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ مامۆستايان : بەپەلە هەر ئەمڕۆ خۆتان لە سیستەمی ئۆنڵاینی وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار بکەن.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر ڕۆشنایی ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بريارێكى له‌باره‌ى پێدانى ڤاكسين به‌ مامۆستايان دا.

راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌رمانێكى وه‌زارى بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ لە فەرمانێکی وەزاریدا بە واژووی (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی ژمارە (6004) له‌ 5-9-2021 كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه‌ و تێدا بڕیار دراوه‌، سەرجەم سەنتەر و بنکەکانی پێدانی ڤاکسین لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە و ناوشار و قەزا و ناحیەکان بۆماوەی یەک هەفتەی تەواو لە ڕێکەوتی 7 ئەیلول تاوەکو 15 ئەیلول 2021 تایبەت بکرێت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان بەمەبەستی تەواوکردنی سەرجەم مامۆستایان بە وەرگرتنی ڤاکسین پێش کردنەوەی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ فه‌رمانه‌كه‌يدا ده‌لێت:” بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هەموو مامۆستایانی بەڕێز دەکرێت بەپەلە هەر ئەمڕۆ خۆیان لە سیستەمی ئۆنڵاینی وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار بکەن.

 

Back to top button