سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە ھادی ئەلعامری دەکات

ئه‌مڕۆ یەکشەممە‌ ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢١ سەرۆک مەسعود بارزانى، په‌يوه‌ندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێز ھادی ئەلعامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ئەنجامدا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک بارزانی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆی بە به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى ڕاگەیاند بۆ گیانلەدەستدانی سێ برازای لە ئەنجامی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە.
سه‌رۆك بارزانى هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆى بۆ بەڕێز ھادی ئەلعامری دەڕبری و هيواى خواست خودای مه‌زن گيانى هه‌رسێ خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و سەبر و ئارامی بە کەسوکاریان ببەخشێت.
Back to top button