پیرۆزە

 

مەسعود مەلا پەروێز
لەو ووڵاتەی ووشەی کوردی بۆ چەندین ساڵ. کۆت و بەند وقەدەغە کرابوو , لەو ووڵاتەی لەسەر کورد بوون ملی شێخ سەعید و و سەید ڕەزا بە پەتا کرا و چەندین تێکۆشەری تری ڕێبازی کوردایەتی لە سێدارە دران , لەو ووڵاتەی کە یەڵماز گۆنای و ئەحمەد کایە تەنهاو تەنها لەسەر کوردبوون تاری ووڵاتانی غوربەت کران , لەو ووڵاتەی کە ووشەی جوانی کوردستان نەک هەر قەدەغە بوو بەڵکو سزایەکی توندیشی هەبوو , بەڵام ئیستا لە فرۆکخانەی. ئەتاتورک. ئاڵای پیرۆزی کوردستان هەڵدەدرێت و پێشوازی لە سەرۆکی کوردستان دەکرێت ، ڕێکەوتێکی سەیرە لە فرۆکەخانەی ئەتاتورک و ئاڵای کوردستان !!
ئەتاتورک دامەزرێنەری تورکیای نوێ و دانانی ئەو یاسایە توند و ڕەگەزپەرستانەی دژ بە کورد هەر لەسەردەمی ئەوە دەرچوون چەند دەیەیەکی خایاند بەڵام ئێستا ئەو کۆت و بەندە شکاو ئاڵای کوردستانیش لەوێ شەکایەوە ، تۆ بڵێت تورک باش بوونە و دڵیان بە ئێمە دەسوتێ ؟ نە خێر. بەڵکو ئەو لە ئەنجامی گیان فیدایی پێشمەرگە و شەهیدانی ئەم نیشتمانە بوو ، بەڵکو ئەوە لە شەونخونی و ماندوبوونی سەرۆکێکەوە دروست بووە ، حیکمەتی سەرۆکێک بووە کە توانی لەسەی ئاستی دیبلۆماسی کورد بگەیەنێتە ئاستی ووڵاتێکی سەربەخۆ , ووڵاتێک بە خوێن بست بە بستی ئاو دراوە و رۆژی گەیشتنی بە سەربەخۆی زۆر نزیکە و ئاسۆ ڕوونە ، پیرۆزە و شەکاوەبێت ئاڵای کوردستان

Back to top button