نرخی چوون بۆ عومره له هه‌رێمی كوردستان كه‌مكرایه‌وه
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی پلانێكی گونجاو‌دا نرخی عومره‌یان بۆ عومره‌كارانی كوردستان كه‌مكردۆته‌وه.
شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: لە چوارچێوەی پلانێکی گونجاوی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی – بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، بە گرتنەبەری چەند ڕێکارێک و پەیوەندییان لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراق و کۆمپانیا فرۆکەوانی عێراقییه‌كان ھەروەھا ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەت بە گواستنەوەی عومرەکاران، لە ھەنگاوی یەکەم توانرا بڕێك له نرخی عومرە لە بەشێکی کۆمپانیاکان داشکێنرێ.
ڕاشیگه‌یاند: پێشتر نرخی ھەر عومرەکارێک نزیکەی ( 1500) دۆلاری ئەمەریکی بوو واتە 15 وەرەقە، بەڵام ئێستا لە بەشێکی بەرچاوی کۆمپانیاکان نرخه‌كه بۆ (1000) دۆلار واتە 10 وەرەقە کەم کراوه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لای خۆشمانه‌وه وه‌ك بەڕێوەبەرایه‌تی گشتیی حەج و عومرەی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ھاوکارییەک پێشكه‌شی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره ده‌كه‌ین بە تایبەتیش ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی نرخەکانی عومرەیان لە بەرژەوەندی ھاوڵاتییان و عومرەکاران دادەبەزێنن.