عێراق گرێبهستێكی لهگهڵ كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی لە بواری نەوت و گازدا واژۆكرد

دوای ئهوهی له سهرهتای ساڵ رابردوو ژمارهیهك گهوره كۆمپانیایی بواری بهرههمهێنانی نهوت عێراقیان جێهێشت و له كێڵگه نهوتیهكانی ئهو وڵاته كشانهوه، ئهمڕۆ عێراق گرێبهستێكی لهگهڵ گهوره كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی لە بواری نەوت و گازدا ئیمزا كرد.
میدیاكانی عێراق رایانگهیاندووه كه گرێبەستەكە چوار پرۆژە لەخۆ دەگرێت و بڕەكەیان دەگاتە 27 مليار دۆلاری ئەمریكی، لە بوارەكانی بەرهەمهێنانی گاز و پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكانی عێراقە، هەروەها پرۆژەیەكیشیان تایبەتە بە وزەی خۆر و لە نێوان وەزارەتی كارەبای عێراق و كۆمپانیا فەرەنسیەكەیە.
لەمبارەیەوە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی فیدراڵی بڵاوی كردەوە كە گرێبەستەكە بە بڕی 27 مليار دۆلاری ئەمریكیە، لە كاتی تەواوبوونیشیدا بڕی 95 مليار دۆلاری ئەمریكی داهاتی دەبێت، بەو مەرجەی نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلاری ئەمریكی بخەمڵێندرێت.
حكوومەتی فیدراڵی ئاماژەی بەوە كردووە كە گرێبەستەكە بەو ئامانجەیە باشترین وەبەرهێنان لە سامانەكانی عێراقدا بكرێت، بە تایبەتی لە یەدەگی نەوت و گاز و سامانی ئاو، لەگەڵ وەدەستهێنانی سەقامگیری لە وزەی كارەبادا، سەرباری بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.