ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی راگه‌یه‌ندران
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تیی بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 راگه‌یاند ئاگادارییه‌كیش ئاراسته‌ی قوتابیان ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داواشی له قوتابیانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ره‌تی كرد، لەکاتی هەبونی ناڕەزایی لە ئه‌نجامی نمرەکانتان، دەتوانن لە سنووری پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕبکەنەوە، دڵنتیاییشیان پێ ده‌دات، كه بە ووردی لە پەڵپەکانیان دەکۆڵنەوە.
ئاگاداری قوتابیانیش ده‌كاته‌وه كه:
1- قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز دەکەینەوە کە پەڵپ (اعتراض) لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەست پێدەکات وە کۆتا وادە 2021/9/9 دەبێت تا تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی.
2- سەرجەم قوتابخانەکان و خوێندنگاکان ئاگادار دەکەینەوە، کە لەماوەی دیاریکراو بۆ پەڵپ گرتن ئامادەبن لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکانیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ.
بۆ وه‌رگرتنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان كرته له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
ئەنجامی تاقیکردنەوەکان (azmwnakan.com)