بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

سبهى سێشهممه،بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لهبهياننامهيهكدا ئهمرۆ دووشهممه رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی عێراق بکات و لە بەغدا لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆببێتەوە.
بڕیاریشە رۆژی سێشەممە 7/9/2021، بۆرێڵ سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.