تاڵیبان كۆنترۆڵكردنی په‌نجشیری راگه‌یاند

زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (6ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) رایگه‌یاند، ویلایه‌تی په‌نجشیر، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری كابول، به‌ ته‌واوه‌تی كه‌وتووه‌ته‌ ژێر كۆنترۆڵی تاڵیبان.

گوته‌بێژی تاڵیبان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، “دوایین قه‌ڵای دوژمن گیراوه‌، كه‌ ویلایه‌تی په‌نجشیره‌، ئێستا په‌نجشیر به‌ ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌ماره‌تی ئیسلامیی رژێمی سیاسی تاڵیبانه‌”.

گوتیشی: “هه‌ندێك یاخیبووان شكستیان هێنا و هه‌ندێكی دیكه‌ رایانكردووه‌”، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، تاڵیبان خەڵکی پەنجشیر ناچەوسێنێتەوە.

Back to top button