دوو مووچه‌يى نامێنێ … وه‌زاره‌تى دارايى رێنمايى نوێ ى له‌باره‌ى دوو مووچه‌يى ده‌ركرد

وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى دوو مووچه‌يى رێنمايى نوێ ى ده‌ركرد و رايده‌گه‌ينێت ئه‌وانه‌ى دوو مووچه وه‌رده‌گرن مووچه‌يه‌كيان راده‌گيرێت و هه‌ر برێكيش وه‌رگيرابێت له‌دواى 1-7-2021 ده‌بێت بگه‌رێننه‌وه.
له نووسراوێكى فه‌رميدا له‌باره‌ى دوو مووچه كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 6-9-2021 له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌رچووه و واژووى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زيرى دارايى ئابوورى هه‌رێمى له‌سه‌ره و وێنه‌يه‌كه‌ى دراوه به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك و تێدا هاتووه: به‌پێى مادده‌ى (14/ا)ى له یاساى چاكسازیی ژماره 2ى ساڵى 2020، دوابه‌دواى ڕێنوێنیی دارایی ژماره 5ى ساڵى 2012، بڕیاریان داوه به ده‌ركردنى ئه‌و ڕێنوێنییانه‌ى خواره‌وه و له خاڵى يه‌كه‌ميش هاتووه: بڕى ئه‌و مووچانه‌ى كه وه‌رگيراوه له لايه‌ن ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ى كه زياتر له مووچه‌يه‌كيان وه‌رگرتووه له‌پێش رێكه‌وتى 1-7-2021 لێيان وه‌رناگيرێته‌وه به‌پێ ى ياساى سه‌ره‌وه.”
وه‌زاره‌تى دارايى له خاڵى دووه‌م ده‌شلێت:” بڕى ئه‌و مووچه‌يه‌ى كه زياتر له مووچه‌يه‌ك وه‌رگيراوه له‌لايه‌ن مووچه خۆران له‌دواى رێكه‌وتى 1-7-2021 لێيان وه‌رده‌گيرێته‌وه ، وه ته‌نها ئه‌و مووچه‌يه وه‌رده‌گرێت كه خۆى هه‌لى بژاردووه، و هه‌ر بڕه پاره‌يه‌كيش پێش ئه‌و به‌رواره لێيان وه‌رگيرابێ بۆيان ده‌گه‌رێندرێته‌وه .
له خالى سێيه‌ميش وه‌زاره‌تى دارايى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه:” بڕى لێوه‌رگيرانه‌كه له مووچه‌خۆر كه له بڕگه‌ى 2 هاتووه به‌ڕێژه‌ى (1/5) ى كۆى مووچه‌كه‌ى ( بنه‌ڕه‌تى وده‌رماڵه) زياتر نه‌بێت.
له كۆتايش وه‌زاره‌تى دارايى ده‌لێت:” ئه‌و ڕێنماييه كارى پێ ده‌كرێت له رۆژنامه‌ى وه‌قائيعى كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه.