بالێكی یەكێتی بەكراوەی لە بەغدا بەدوای بەهێز كردنی لیستەكەی مالیكیەوەیە

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە باڵێكی یەكێتی لە بەغدا هاوشان لەگەڵ لیستەكەی مالیكی هەوڵی بەهێز كردنی پێگەی هاوپەیمانی مالیكی دەدەن، لە دواین هەوڵیشیان بەكراوەی قسەیان لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی كردووە لەبارەی بەشداری كردنیان لە هاوپەیمانی لەگەڵ لیستەكەی مالیكی”.

لەو بارەیەوە ئەندام پەرلەمانتارێكی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرا دەكات كە سەلیم جبووری، یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان کە هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە، دەیەوێت خۆی لە حزبی ئیسلامیی عێراقی جیا بکاتەوە و ئێستا بە کرداری جیابووەتەوە گوتیشی: حزبێکی دیکەی پێکهێناوە، هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و نووری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا کردووە”.

زانا سەعید رۆستایی پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامیش دەلێت،  ئێستا درک بەوە دەکەن بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ھەندێ لیستی عەرەبی دەیانەوێ لەگەڵ لیستە کوردستانییەکان ھاوپەیمانی دروست بکەن، بێ گومان لەگەڵ ھەموو لیستەکان ھەوڵی خۆیان دەدەن، گوتیشی: “پێمان وانییە ھاوپەیمانیەتیکردن لەگەڵ دەوڵەتی یاسا خیانەت بێت، چونکە ئەوە سیاسەت و ھەڵبژاردنە، تۆمەتبارکردن بە خیانەت لە شوێنی خۆی نییە”.

 

Back to top button