گوته‌بێژى هاوپەیمانان: پابەندین بە هاوبەشیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆریستانی داعش له‌ عێراق و سووريا ده‌لێ، هاوپەیمانان پابەندن بە هاوبەشییەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

واین مارۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسيوويه‌تى،له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستانی به‌رده‌وامی پێده‌دات، به‌شی دژه‌ تیرۆری كوردستان، شانه‌یه‌كی تیرۆریستی ئاشكراكرد، كه‌ له‌ 7 كه‌س پێكهاتبوون.

واین مارۆتۆ رایگەیاندووە: هەرێمی کوردستان رۆڵێکی زیندوو و سەرکەوتووی لە شکستپێهێنانی داعش گێڕاوە و هاوپەیمانانیش پابەندن بە هاوبەشییەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.”

ئێواره‌ى دوێنێ یەکشەممە 5-9-2021، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی لە هەولێر لەلایەن دژەتیرۆری کوردستانەوە راگەیاند، کە پیلانیان بۆ کردەی تیرۆریستی لەناو شاری هەولێر داڕشتبوو.

Back to top button