سبەی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر، بە بەشداری ١٥٠كۆمپانیا، دەكرێتەوە.

سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵە‌تیی ھەولێر رایگەیاند، سبەی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر لە بواری وەبەرھێنان و عەقارات، كە ١٥٠كۆمپانیا لە ھەشت وڵاتەوە تێیدا بەشدارن، دەكرێتەوە.

سۆران قادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتوویەتی، سبەی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ كەلوپەلی وەبەرھێنان و عەقارات بە بەشداریی نزیكەی ١٥٠ كۆمپانیای جیاجیا دەكرێتەوە، كە لە ھەشت وڵاتەوە ھاتوون و بەشدارییان تێدا كردووە.

قادر گوتوشیەتی، بڕیارە سبەی پێشانگاكە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ بكرێتەوە و چوار رۆژیش بەردەوام دەبێت.

Back to top button