لەسەر داهاتی شارەوانی بە 97 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەك لە سێمێل جێبەجێ دەكرێن

وەزارەتی  شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت :”لەسەر داهاتی شارەوانی بە 97 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەك لە سێمێل جێبەجێ دەكرێن.”

 

راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاندووە و وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە و تێدا هاتووە:” وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی (97,658,250) ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل.

 

لە راگەیێندراوەکە هەروەها هاتووە:” بەگوێرەی نووسراوی ژمارە (7397)ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا لەسەر خەرجكردنی بڕی (97,658,250) تەنیا نەوەد و حەفت ملیۆن و شەش سەد و پەنجا و هەشت هەزار و دووسەد پەنجار دینار لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی شارەوانییەكان و ڕێژەی %100ی داهاتی فرۆشتنی زەوی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل بە مەبەستی جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری.

سەبارەت بە پرۆژەكان یش بەگوێرەی راگەیاندراوە کە بریتین لە:

-سەخبیركرنا جادێن نافخۆیی ب ئەسفەلتی ل تاخێ ئاشتی و نەورۆز ل سێمێل.

-چێكرنا تانكێ ئاڤێ یێ بن ئەرد بۆ باخچێ نێزیك ترافیكێ ل سێمێل.

-چێكرنا سولینا چوارگۆشە (1,2X1,2)م و درێژاهیا 170م ل تاخێ شەهیدان ل سێمێل.

Back to top button