پۆليس: كه‌سێك به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر كرا
پۆليسى سلێمانى رايده‌گه‌ينێت:” بنکەی پۆلیسی ڕزگاریی سلێمانی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە تەقەی لەهاوسەرەکەی کردبوو .
پۆلیسی سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6/9/2021، له په‌یجی فهرميى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) رايگه‌ياند:” له سنووری بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری، ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن هه‌بووه و ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کە ئافرەتێک بەفیشەک بریندار بووە، دواتر بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوەو لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد.
پۆلیسی سلێمانی، ده‌شلێ:” دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، هەمان شەو توانرا تۆمەتبار (س، م، م) لەدایکبووی 1976 لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیر بکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر دەمانچەکەیدا.
پۆليسى سلێمانى ئاشكرا شى كردووه، كه لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 31/405 لەیاسای سزاكان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
جێگەی ئاماژەیە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانیەوە بوەو بریندارەکەش لەنەخۆشخانەیەو چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.