پاسداران لەبارەی جموجۆڵی چەکداران لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات
سوپای پاسدارانپاسداران لەبارەی “جموجۆڵی چەکداران” لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، “جموجۆڵی چەکداران” لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان – ئێران، هەیە و دهلێ وەڵاممان دەبێت.
سەردار محەمەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران هۆشداری دا لە بوونی جموجۆڵی چەکداری لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران و دەڵێ هەوڵ بۆ شێواندنی ئاسایشی سنووری ئێران دەدەن.
جەختیکردەوە، نابێ رێگە بەو چەکداران بدرێت، بە جموجۆڵەکانیان ببنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئێران.
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشداوە، وەڵامی کوشندەمان دەبێت و ، خەڵکی ئەو ناوچە سنووریانەی هەرێمی کوردستان دەبێ نزیکی بنکەکانیان نەکەون تاکوو زیانیان بەر نەکەوێت”.
س: ئاژانسی هەواڵی مێهر