348 ملیۆن دینار بۆ شەقامە سەرەكییەكانی 8ی حەسارۆك خەرج كرا
وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزارى حكومهتى ههرێمى كوردستان رايدهگهينێت:348 ملیۆن دینار بۆ شەقامە سەرەكییەكانی 8ی حەسارۆك خەرج كرا.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حكومهتى ههرێمى كوردستان رايگهياند:” بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری خۆڵكاری شەقامە سەرەكییەكانی 40 و 60م لە كەرتی 8ی حەسارۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 15%ى داهاتى سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی (348,942,000) ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژەیە.
پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ كەرتی 8ی حەسارۆك و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش فەرمانگەیەكی تایبەت بە 8ی حەسارۆكی كردەوە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییانی ئەو كەرتە و ئێستاش پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 8ی حەسارۆك دەستیپێكردووە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دهشلێت:” خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە (348,942,000) ملیۆن دینار لەسەر ڕێژەی 15%ى داهاتی شارەوانییە بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی تایبەت بە پرۆژەی (ئامادەكردن و كاری خۆڵكاری شەقامە سەرەكییەكانی 40 و 60م لە كەرتی 8ی حەسارۆك) لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیران بە مەبەستی بەپەلە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هەشتی حەسارۆك بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان.