حکومەتی هەرێم سندووقی سکاڵا لە دامودەزگاکان کارا دەکاتەوە… هاووڵاتيان ده‌توانن سكاڵاكانيان بگه‌يننه‌ حكومه‌ت

حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریداوە لە دامودەزگاكاندا سندووقی سکاڵا كارا بكاتەوە، بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان بتوانن لەو رێگەیەوە سكاڵاكانیان بگەیەنە حكومەت.

عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان راى گەیاند: “چەند جۆر سکاڵا هەیە، سکاڵا هەیە لەکاتی دەوام، هەروەها سکاڵای یاسایی هەیە، جگە لەوە سکاڵا هەیە تایبەتە بە گلەیی و گازاندەی خەڵک، کە دەیانەوێت راستەخۆ سکاڵاکەیان بگەیەننە بەرپرسی یەکەم یان وەزیرەکان”.

گوتیشی: “هەر وەزارەتێک تایبەتمەندی خۆی هەیە، هەندێک وەزارەت ئەو دەرفەتەیان بۆ هاووڵاتییان رەخساندووە، کە لە رێگەی پۆرتاڵێک یان بەشێوەی ئۆنلاین سکاڵاکانیان بگەیەنن، هەندێک وەزارەتیش سندووقی تایبەت بە سکاڵایان هەیە”.

 

س:k24

Back to top button