بريارێكى نوێ له وەزارەتی ناوخۆ وه لەبارەی ماتۆڕسکیلە بێسەرەتا و قاچاخەکان
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکان و ئەوانەی بە قاچاخ و پارچە یەدەگ داخڵی هەرێمی کوردستان کراون بڕیارێكى نوێى دا.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئهمرۆ دووشەممە 06-09-2021 فەرمانێکی وەزاری کە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە ، دهركردووه و بڕیاری لەبارەی ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکان دا كه تێداهاتووه:” لەبەرئەوەی زۆربەی ماتۆڕسکیلەکان لە هەرێمی کوردستان بێسەرەتان و بە شێوازی قاچاخ و پارچە یەدەگ داخڵی هەرێمی کوردستان کراون و دواتر پارچەکان بەیەکەوە بەستراون بووەتە هۆی چەندین رووداوی هاتووچۆ و گەیاندنی زیانی ماددی و گیانی بە هاووڵاتیان و بە مەبەستی نەهێشتنی ئەم دیاردەیە و هاندانی خاوەنی ماتۆڕسکیلەکان بۆ تۆمارکردنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە بە فەرمی و بەپێی رێنمایی ژمارە 7ی ساڵی 2021 هاوردەکراون بڕیارماندا بە:
يهكهم: تۆمارکردنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوردەکراون بەپێی رێنمایی ژمارە 7ی ساڵی 2021.
دووهم: بەخشینی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە تۆماردەکرێن لە گشت رسوماتی تۆمارکردنی (ژینگە و رێگەوبان) و رسوماتی تابلۆ.
سێيهم : ئەگەر ماتۆڕسکیلەکان لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق هاوردەکرا بێت، پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ نووسراو بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگی تایبەتمەند لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پەسەندکردنی ئەو مەنەفستانەی کە ماتۆڕسکیلەکەی پێ هاوردە کراوە.
چوارهم: ماتۆڕسکیلی هاوردەکراو لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق بەدەر دەکرێن لە گرێبەستی ئەلیکترۆنی فرۆشتنی ماتۆڕسکیل کە لە رێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2021 دیاریکراوە و تەنها پێویستی بە گرێبەستی ئاسایی هەیە لە نێوان کۆمپانیای هاوردەکراو یان فرۆشیار لەگەڵ خاوەنی ماتۆڕسکیل.
پێنجهم: ئەو فەرمانە بۆ ماوەی یەک ساڵ و لە 1-09-2021 تاوەکو 1-09-2022 کاری پێدەکرێت، تەنها ئەو ماتۆڕسکیلانە دەگرێتەوە کە پێش 1-09-2021 بە شێوازی فەرمی هاوردەکراون، بە مەرجێک مۆدێلەکانیان گونجاو بێت لەگەڵ رێنمایی ژمارە 7ی ساڵی 2021.
دهقى فهرمانهكهى وهزارهتى ناوخۆ