وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی : بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک دابەش دەکات
بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایدەگەینێت: بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک گەیشتۆتە کۆگاکان و دابەش دەکرێت .
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند:”بەشێک لە سەبەتەی خۆراکی دووەم گەیشتونە کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل وپەلی خۆراک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ، دوای پشکنینیان لە تاقیگە دەست بە دابەشکردن دەکرێت.
سەبارەت بە جۆری کەلوپەلەکانیش، نەوزاد شێخ کامیل گوتی :” کەلوپەلەکان پێک هاتووە لە (برنج ودۆشاو شەکرو زەیت و فاسۆلیاو ئاری نۆک و نیسک)