بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەولێر دەکات
ئەمڕۆ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، “هەرێمی کوردستان بەشێکە لە رێککەوتنێکی گشتگیری هەمەلایەنەی نێوان بەغدا و یەکێتیی ئەوروپا، جۆزێپ بۆرێل بۆ کاراکردنی رێککەوتنەکە سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات.”
ئاژگەیی گوتیشی:” لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، بڕیارە جۆزێپ بۆرێل کە دوێنێ لە بەغدا بوو، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.