پلاسخارت: هەڵبژاردنی ئەمجارەى عێراق چارەنووس ساز دەبێت

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێڕاق ده‌لێ: به هیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق نین، هەڵبژاردنی عێڕاق چارەنووس ساز دەبێت, ده‌شلێ:ژمارەیەکی زۆر لە چاودێران هاتوونەتە عێڕاق، کە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێڕاق دەکەن.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 7-9-2021، جینین پلاسخارت،نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێڕاق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێڕاق چارەنووس ساز دەبێت و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێری دەکرێت.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێڕاق گوتيشى: بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق نین، هەڵبژاردنی عێڕاق چارەنووس ساز دەبێت و دەکرێت داهاتووێکی باش بۆ خەڵکی عێڕاق بنیات بنێت.
پلاسخارت باسى له‌وه‌شكرد كه ، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە چاودێری هەڵبژاردنی عێڕاق دەکرێت، هەڵبژاردنەکان بە شێوازێکی ئەلیکترۆنی دەبێت و ڕێگە بە هیچ ساختەکاریێک نادرێت.
پلاخسارت هه‌روه‌ها گوتيشى:” ژمارەیەکی زۆر لە چاودێران هاتوونەتە عێڕاق، کە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێڕاق دەکەن، ژمارەیان لە 130کەس زیاترە.
گوتیشی: “نابێت هه‌ڕه‌شه له‌هیچ ده‌نگده‌ر و كه‌سێك بكرێت و ناچار بكرێت كه ئاشكرای بكات ده‌نگی به‌كێ داوه، ده‌بێت لایه‌نه‌كان خۆیان به‌دوربگرن كه داوای وێنه له ده‌نگده‌ران بكه‌ن كه ئاشكرای بكه‌ن ده‌نگی به كێ داوه، بۆیه ئه‌مجاره به‌هیچ جۆرێك له‌ناو ژووره‌كانی ده‌نگدان رێگه‌و نادرێت مۆبایل و كامێرا ببرێته ژووره‌وه، چونكه هه‌ر كارێكی نایاسایی متمانه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه”.
لەکۆتایی قسەکانیدا كه له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانيه‌دا كردى نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان باسى له‌وه‌شكرد كه لە پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق لە ژێر چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ خەڵکی عێڕاق دووپاتکردەوە.