ڕێبەر ئەحمەد: ئامانجی سەرەکی حکوومەت پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە

له‌ هەولێر بنکەی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی بەدواداچوون و دەستگیرکردنی تاوانباران کرایەوەو وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان یش گوتی:ئەم سیستەمە هاوکارێکی باشی داگەکان دەبێت، داوا لە دادگەکانیش دەکەین هاوکارێکی باشی هێزە ئەمنییەکان بن.

ڕێبەر ئەحمەد،وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ۷-٩-٢٠٢١ لە شاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کردنەوەی بنکەی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی بەدواداچوون و دەستگیرکردنی تاوانبارانی ڕاگەیاند و گووتی:” ئامانجی سەرەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە بە هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگاکانی دیکە.

ڕێبەر ئەحمەد گوتیشی، پێویستە ئەم ئەزموونە لە هەموو پارێزگاکانی دیکە جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی تاوانباران لە هەرێمی کوردستان شوێنیان نەبێتەوە.

وەزیری ناوخۆ باسی لەوەشکرد کە، ئەم سیستەمە هاوکارێکی باشی دادگەکان دەبێت، داوا لە دادگەکانیش دەکەین هاوکارێکی باشی هێزە ئەمنییەکان بن.

ڕێبەر ئەحمەد لە کۆنگرەکەدا دەڵێت: داوا لە هەموو کەس و لایەنێک دەکەم لە ژێر هەر ناوێکدابن و هەر کەسێک بن داڵدەی تاوانباران نەدەن لە پێناو هێنانە دی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

 وەزیری ناوخۆ گوتیشی، “داوای لە هاووڵاتییان کرد هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بن، لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەک هێزە ئەمنییەکانی لێ ئاگاداربکرێتەوە.

 

Back to top button