رۆژنامه‌نووسێك: كاره‌كانی گۆڤه‌ندی سی تی ئێس  له‌ سۆشیاڵمیدیا هاوشێوه‌ی كاره‌كانی لاهور جه‌نگی بووه‌ له‌ نێو یه‌كێتی هه‌ردووكیان به‌دوای به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆییدا ده‌گه‌ڕێن

 

 

 

دوای ئه‌وی له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، گۆڤه‌ند ناوێك بووه‌ جێگه‌ی باس كه‌ له‌ رێگای دروست كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌ڵه‌فی سێكیس و په‌یوه‌ندیه‌ كه‌سیه‌كانی كچان و كوڕان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ كچان و كوڕان ده‌كرد و داوای لێده‌كردن به‌ ڤیدیۆ خۆیان داوای لێبوردن له‌ گۆڤه‌ند بكرێت تا ڤیدیۆكانیان بڵاو نه‌كرێـته‌وه‌. رۆژنامه‌نووسێكیش ده‌ڵێت گۆڤه‌ند له‌ لاهور جه‌نگیه‌وه‌ فێربووه‌.

 

محه‌مه‌د ئه‌سحه‌د رۆژنامه‌نووس به‌ ده‌زگای میدیای خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌، دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی به‌ رله‌ كۆنگره‌ و دوای كۆنگره‌و هه‌ڵتۆقینی لاهور جه‌نگی له‌ نێو ئه‌و حزبه‌، سیناریۆكانی هه‌مان سیناریۆی ئه‌و گۆڤه‌ند ناوه‌ن كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاری كردوه‌ تا كچان و كوڕان به‌ڵارێدا ببرێن و دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكانیانی لێده‌كات.

 

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ ده‌شنووسێت له‌ رابردوو لاهور جه‌نگی به‌ تۆماركردنی چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی به‌رپرسانی یه‌كێتی و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌، ته‌نانه‌ت هه‌وڵدان بۆ به‌ڵارێدابردنی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی دواتریش به‌ هه‌مان به‌ڵگه‌ هه‌ڕه‌شه‌ كردن لێی، مۆدێلێكی نوێی خۆ زاڵكردن بوو له‌ ناو یه‌كێتی، ته‌نانه‌ت بووه‌ هۆكاریش كه‌ چه‌ند كه‌سێك له‌ سۆشیاڵمیدیا هه‌مان سیناریۆ دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌، له‌ ئێستادا به‌ هۆیه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێبكه‌ن .

Back to top button