531 ملیۆن دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر خەرج كرا
بە گوێرەی فەرمانی وەزاری بە ژمارە (7507)ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە (531) ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر و ئێستاش ئەو پرۆژانە كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوەوە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئهوهى خستۆتهڕوو كه:” ئەو گوژمەیەی كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی داوە، (531,651,750) پێنج سەد و سی و یەك ملیۆن و شەش سەد و پەنجا و یەك هەزار و حەفت سەد و پەنجا دینارە كە لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی شارەوانی بۆ جێبەجێكردنی 24 پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر خەرج كراوە.
شایانی باشە، خەرجكردنی ئەو (531) ملیۆن دینارە لەكاتێكدایە هەر دوێنێ دووشەممە لە هەواڵێكی تردا ئاشكرامان كرد وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی گوژمەی (348,942,000) ملیۆن دیناری دیكەی دا بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی شەقامە سەرەكییەكانی 40 و 60م لە كەرتی 8ی حەسارۆكی شاری هەولێر.
ئەو گوژمانە ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر بەرزتر دەكاتەوە و ئێستاش بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان كاركردن لێیان بەردەوامە بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا كۆی پرۆژەكان تەواو بكرێن، هەروەها وێڕای ئەو پرۆژانە پرۆژەی دیكەش لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن.