یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌موار كرایه‌وه و سێ یاسای دیكه‌ش دهرچووێندران
سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/٩/٧، به سه‌رۆكایه‌تیی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٣)ى ئاسایی خولی پایزه له ساڵی سێیه‌مى خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د. هێمن هه‌ورامی، سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه به ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مانى خوێنده‌وه.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، كه بریتی بوو له دەستلەكاركێشانەوەی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له چه‌ند لیژنهیهكدا و دانانی ژماره‌یه‌كیشیان له چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تردا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه، به‌پێی ڕیزبه‌ندی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (زیاد جه‌بار محه‌مه‌د) له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانی، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (زكرى ئه‌حمه‌د ئیسماعیل) له لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (هاوڕی بنا‌و محه‌مه‌د) له لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (شیرین یونس عبداالله) له لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (شیرین ئه‌مین عبدالعزیز) له سه‌رۆك و ئه‌ندامیه‌تیی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (به‌ڵێن ئیسماعیل حاجى) له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی، دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (شیرین یونس عبدالله) له لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (زكرى ئه‌حمه‌د ئیسماعیل) له لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان، دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (به‌ڵێن ئیسماعیل حاجى) له لیژنه‌ی ده‌ستپاكی، دوای ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه‌یان به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه په‌سند كران.
به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له خاڵی دووه‌مى به‌رنامه‌ی كار، كه بریتی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره (٣)ى ساڵی ٢٠١١)، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش كه پێكهاتبوو له هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی ده‌ستپاكی، به ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له دانیشتنی پێشووتردا له كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیازه‌یاساكه خرابوونه ڕوو، دوای ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له ماده‌كانی پێشنیازه‌یاساكه به پێشنیازى لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه هه‌بوون، به ناوونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران، پاشان كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌ده‌نگی (٧٤) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سند كرا، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی دانیشتنەكە پیرۆزبایى له گه‌لی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی هەمواركردنەوەی ئەو یاسایە.
بەپێی بڕگه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م له خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به هه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ك له پڕۆژه‌یاساكانی (نیشان و میدالیا له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، هه‌موارى دووه‌می یاسای یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی ژماره (١٤)ى ساڵی ١٩٩٣ له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ژماره (١٠)ى ساڵی ٢٠١٠ له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ هه‌ریه‌ك له‌و سێ پڕۆژه‌یاسایه‌ی سه‌ره‌وه به ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له دانیشتنی پێشووتردا له كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ك له‌و سێ پڕۆژه‌یاسایه‌ی سه‌ره‌وه خرابوونه ڕوو، دوای ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له ماده‌كانی هه‌رسێ پڕۆژه‌یاساكه به پێشنیازى لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه هه‌بوون، به ناوونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی و كۆی هه‌رسێ یاساكه به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران.
به‌مجۆره د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا.
سه‌باره‌ت به دانانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له شوێنی سكرتێرى په‌رله‌مان به ده‌نگدان بۆ ته‌واوكردنی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، د. هێمن هه‌ورامی، سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ڕای گشتی ڕایگه‌یاند: “به‌هۆی حاڵه‌تێكی تایبه‌ت به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌یتوانی به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی ئوردن لێره‌یه و ئێستا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به‌ڕێ ئه‌كرێن كه ده‌بوایه یه‌كێك له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له مه‌ڕاسیمی بهڕێكردنهكه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به‌شدار بێت، بۆیه به‌ڕێز منى خان سكرتێری په‌رله‌مان ڕا‌سپێردرا تا له‌و مه‌ڕاسیمه به‌شدار بێت له به‌ڕێكردنیان، به‌پێی عورفی په‌رله‌مانیش به ده‌نگدانی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ته‌نها بۆ ئه‌و بڕگانه‌ی كه له به‌رنامه‌ی كارى ئه‌و دانیشتنه‌دا هه‌یه ڕۆڵی سكرتێری په‌رله‌مان ئه‌بینێت”.