لە دژی ئێران، ئیسرائیل داوای هاوپەیمانی لەگەڵ سعوودیە دەكات

خواكوڕك
دوایی ئەوەی گوشارەكانی سەر ئێران زیاتربوون, بە تایبەت لە گەڵ دەست بەكار بوونی كابینەی نوێی ئەمریكا بەسەرۆكایەتی دۆنالد ترامپ, لە دواهەمین هەوڵەكانی دیكەی دروستكردنی هاوپەیمانی دژ بە ئێران,بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیل داوای هاوپەیمانی لەگەڵ سعوودیە دەكات لە دژی ئێران. بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی مێهری ئێرانی، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پێشنیازی بە بەرپرسانی حكوومەتی سعوودیە كردووە هاوپەیمانی بێت لە دژی سیاسەتەكانی ئێران.

(ئۆیگدۆر لیبەرمەن) وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی باسی لە دۆستایەتی نێوان وڵاتە سونیەكان‌و ئیسرائیڵ دەكات و دەلێت:” ئێستا وڵاتانی سوننەمەزهەب كە پێشتر ئیسرائیلیان بە دوژمنی خۆیان دەزانی، لەو ڕاستییە گەیشتوون كە دوژمنی سەرەكیی ئەوان ئێرانە. بۆیە پێشنیازی داوەتە سعوودیە كە لەپاڵ ئەواندا لە دژی ئێران لە ناوچەكە ڕابوەستێت.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندووە:” ئەوان دەتوانن وڵاتی خۆیان بپارێزن، لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی عەرەبی پێویستیان بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە. هەربۆیە تەلەبیب داوای هاوپەیمانی لەگەڵ ڕیاز و وڵاتانی دیكەی عەرەبیی ناوچەكە دەكات”.

Back to top button