په‌رله‌مانتارێكى گۆِڕان بۆ شێركۆ عه‌بدوڵا: سێزدە ساڵە بە نایاسایی چوار ملیۆن و ٣٣٠ هەزار دینار وەردەگری

ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا، نووسەری سەر بە تاقمی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و ئاشكرای دەكات كە چەند مووچەیەكی هەیە و تەنیا یەكێك لەو مووچانە، چوار ملیۆن و ٣٣٠ هەزار دینارە و ”نایاسایی“شە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ٩ی ٢٠٢١، عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان نووسینێكی بڵاو كردۆتەوە له‌ ژێر ناوى شێرى موچه‌ بۆ شێركۆ عەبدوڵا و ئاماژەی بەوە داوە: ”سێزدە ساڵە بە نایاسایی بە ناوی بریکاری وەزیر (چوار ملیۆن و ٣٣٠ ھەزار) دینار وەردەگرێت، جگە لە مووچەکانی دیکەی!، دوو ڕۆژە مووچەکەی بڕدڕاوە، بە ڕاست و چەپدا پەلامار دەدات“.

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح باسیشی لە قسەی شاعیرێكی كۆچكردوو كردووە لەبارەی شێركۆ عەبدوڵا كە گوتوویەتی، ”لە ١٩ی مانگەوە تا ٢٧ی مانگ مووچە وەردەگرێت، بە خۆشی دەڵێت ڕەخنەگر!“.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان راشی گەیاندووە: “سێ منداڵی لە دەزگای زانیارییە، کەچی ڕەخنە لە داروبەرد دەگرێت و بەو تەمەنەوە سەرقاڵی بوختانە! جا بە کوڕەکان و کەسە نزیکەکانت بڵێ کە لە دزەگای زانیارین، منەتیان نەبێ چیان لایە لە سەرم بڵاوی بکەنەوە، جیاوازیی ڕاستی و درۆش بەڵگەیە”.

عەلی حەمەساڵح پرسیار لە شێركۆ عەبدوڵا دەكات، ئاخۆ بڕینی مووچەیەکی نایاسایی کە سێزدە ساڵە دەیخۆی، ئەمەی دەوێ؟ ”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان نووسیویەتی: “ئەوە جارێک ھونەرمەندی میللی ھەژاری ڕۆژھەڵات گوتبوی، ئێران چی لە من و موعینی ئەسفەھانی دەوێ! شێری مووچەش دەڵێ (حکوومەت چی لە من و ملازم عومەر و ئازادی سەگرمە دەوێ!) جارێ کێ دەڵێ ملازم عومەر وەک تۆیە؟ جەبار فەرمانیش وەزیر بووە بە ھەڵە بڕدڕاوە و چاک دەکرێت، بەڵام تێکڕای مووچەی خانەنشینیی پلە باڵای شایستەش کەم کراوەتەوە. ئەوەی پێشمەرگەی دێرین بێت کەسوکارەکەی بە یاسا مووچەیەکی شایستەی پێشمەرگەی دێرینی دەبێ”.

عەلی حەمەساڵح بە شێركۆ عەبدوڵای گوتووە: “دەزانی جیاوازیی من و تۆ چییە! من بە یاسا دەتوانم بە پەرلەمانتار خانەنشین ببم (وەک مووچەی وەزیرە) و ڕەتم کردەوە و خۆمم بە شایستەی نەزانی! بەڵام تۆ سەعاتێک بریکاری وەزیر نەبووی لە ھیچ وەزارەتێک، كەچی لات ئاساییە مووچەی بریکاری وەزیر وەربگریت!”.

Back to top button