هاوپەیمانان: داعش توانای نیە
عەقید واین ماروتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، کە داعش ناتوانێت هیچ ناوچەیەکی عێراق داگیر بکات.”
لە راگەیاندراوێکی،رۆژنامەوانیدا واین ماروتۆ، گوتی:”چەتەکانی تیرۆریستی داعش بەردەوامن لە سوودوەرگرتن لە بۆشایی ئەمنی، چونکە وەک یاخیبوونێک چالاکی دەکەن.”
گوتیشی:”هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی کارا شانەی نووستوو و حەشارگەکانی داعش و شوێن و کامپی کاتیان تێك دەشکێنن”
واین ماروتۆ،وتیشی:”ڕێکخراوەکە توانای داگیرکردنی هیچ ناوچەیەکی عێراقی نیە.”
س: ئاڕتی عەرەبی