راگهیێندراوێك له وهزارهتی دارایی له بارهی خانهنشینی پله تایبهتهكان
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، مووچەی 42 وەزیریان راگرتووە، “چونکە بە فیعلی وەزیر نەبوون”، ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوەکو ئیستا پێداچوونەوەیان بە دۆسیەی خانەنشینیی پلە تایبەتەکان، کە ژمارەیان 1839 کەسە، زیاتر لە 60%ی کۆتاییهاتووە.
رۆژی سێشەممە 7ى ئهیلوولى 2021 ئاوات جهناب نوورى، وهزیرى دارایى و ئابوورى سهردانى بهڕێوەبهرایهتیى خانهنشینی كرد و تاوتوێى پرۆسهى پێداچوونهوهى به خانهنشینانى پله تایبهت كرد. وەزارەتی دارایی دەڵێت، “بۆ ههموو لایهك ئاشكرای دهكهین كه تاوهكو ئێستا پێداچوونهوهى به دۆسیهى خانهنشینى پله تایبهتهكان كه ژمارهیان 1839 كهسه، زیاتر له 60% كۆتایى پێهاتووه”.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی، لە 1839 دۆسیەی پلە تایبەتەکان، 1170 كەیس هەموارکراونەتەوە و تەنها 669 كەیس راگیراون کە کەیسە راگیراوەکان، 396یان بەڕێوەبەری گشتی، 145یان راوێژکار، 86یان بریکاری وەزیر و 42یان وەزیر بوون.
ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان هەموار کراوەتەوە، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەم شێوەیە خراوەتەڕوو:
1. بەرێوەبەری گشتی
(369) سێ سەدو شەست و نۆ دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.
2. راوێژکار
(193) سەدو نەوەد و سێ دۆسیەی ڕاوێژکار هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.
3. بریکاری وەزیر
(74) حەفتا و چوار دۆسیەی بریکاری وەزیر هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.
4. وەزیر
(140) سەدو چل دانە دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت.
5. ئەندام پەرلەمان
(394) سێ سەدو نەوەد و چوار دۆسیەی ئەندام پەرلەمان مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت .
ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان راگیراوه، بەم شێوەیە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە خراوەتەڕوو:
1. بەرێوەبەری گشتی
(396) سێ سەدو نەوەد و شەش دانە دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی دۆسیەکانیان خزمەتیان تێدانیە مووچەکانیان ڕاگیراوە کە بە بڕیاری تایبەت خانەنشین بوون.
2. راوێژکار
(145) سەدو چل و پێنج دۆسیەی راوێژکار مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەکانیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
3. بریکاری وەزیر
(86) هەشتا و شەش دۆسیەی بریکاری وەزیر مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
4. وەزیر
(42) چل و دوو دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان ڕاگیراوە چونکە بە فعلی وەزیر نەبوونە بەڵام لە هەمان کاتدا پێشمەرگە بوونە لەرێزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان کاتێک ڕاژەی پێشمەرگاتیان هێناوە مووچەیەک بە شایستەی خۆیان لە خانەنشینی پێشمەرگە بۆ دابین دەکرێت.
کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کە ڕاگیراوە کە دەگاتە 669 دانە ئەم مانگە مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت چونکە بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020 ڕاژەیان تێدانیە یاخود لە ١٥ ساڵ کەمترە.