هاوپەیمانان کاروانێکی دیکەی هاوکارییان پێشکێشی وەزارەتی پێشمەرگە كرد
ئهمڕۆ چوارشهممه،هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی هاوکارییان پێشکێشی وەزارەتی پێشمەرگە .
لە رێوڕەسمیێكدا كه بۆ وهرگرتنى هاوكارييهكان رێكخرابوو ئهمرۆ چوارشهممه 8-9-2021، عەمید روکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی سوپاسالاری پێشمەرگە گوتى، سوپاسی رۆڵ و دۆستایەتی هاوپەیمانان دەکەین کە قۆناخ بە قۆناخ لەگەڵمانن، پێشمەرگەش وەکو هێزی هاوپەیمان و شەڕکەر سوودی زۆری لە هاوکارییەکان بینیوە و هاوکارییەکانیان بەرز دەنرخێنین و داوادەکەین بەردەوامبن.”
ههر له ڕێوڕهسمهكهدا، عەقید تاد بورز، گەورە راوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە کوردستان كه ئامادهبوو گوتى،” شانازییەکی گەورەیە لەنێو هێزەکانی پێشمەرگەدام و ئێمە و پێشمەرگە دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە.
عەقید تاد بورز ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە وەکو هاوپەیمانان پاڵپشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین و ئێمە دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە و تێدەکۆشین بۆ لەناوبردنی ئەو دوژمنە و گوتیشی” هاوپەیمانان بەردەوامدەبێت لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە و هیوادارین سوودێکی باش لەو هاوکارییانە ببینن لە داهاتوودا و داوا دەکەین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان دەکەن، بەهەمانشێوە مامەڵە لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانە بکەن”.
هاوکارییەکانى ئهمرۆى هاوپهيمانان بۆ وهزارهتى پێشمهرگه، پێکهاتبوون لە 50 هەمەری دژەگوللە، 29 بارهەڵگر، 23 شۆفڵ و حەفارە، 21 تەنکەری سووتەمەنی، 16 تەنکەری ئاو و 10 بارهەڵگری رزگارکەر كه ئهمه بۆ جارى حەوتەمه هێزەکانى هاوپەیمانان هاوکارییە سەربازى و لوجستییەکانیان ڕادەستى هێزەکانى پێشمەرگە دهكهن.