بۆڕێڵ له تويتێكدا: رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به‌رز ده‌نرخێنین
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، باس له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات رايده‌گه‌ينێت : یه‌كێتی ئه‌وروپا پابه‌نده به ئه‌ركه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان .
له تویتێكدا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 8-9-2021، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى، جۆزیپ بوڕێڵ، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا،له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕى كۆمه‌لايه‌تى (تویته‌ر) نووسیویه‌تی: “له كۆبوونه‌وه‌مدا له‌گه‌ڵ بارزانی باسمان له رۆڵی هه‌رێمی كوردستان كرد له پرسی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه”.
بوڕێڵ، كه له گه‌ڵ تويته‌كه‌ى وێنه‌يه‌كى كاتى كۆبوونه‌وه‌ى خۆى سه‌رۆك بارزانى داناوه هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: “رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێكشكاندنی داعش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رز ده‌نرخێنم، پابه‌ندیش ده‌بین به ئه‌ركه‌كانمان له چوارچێوه‌ی ئه‌و كارانه‌ی كه هێشتا ته‌واو نه‌بوونه”.
جۆزیپ بوڕێڵ، به‌رپرسی سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژی سێشەممە 7/9/2021، به سه‌ردانێك له به‌غداوه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه و دواتريش له ئێواره گه‌ڕيانێكى به‌نێو شارى هه‌ولێرى پايته‌خت كرد.
Insightful discussion w/@masoud_barzani on the role of Kurdistan region in Iraq & security issues yesterday. I commend the important contribution of Kurdistan regional government in the efforts of the @coalition against Da’esh. We remain firmly committed – the job is not finished pic.twitter.com/MOchGJkyqg
— Josep Borrell Fontelles (@JosepBorrellF) September 8, 2021