بۆڕێڵ: گفتوگۆیه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد

جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەورووپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەورووپا،  له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى ده‌لێ: گفتوگۆیه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

له‌ تویتێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8/9/2021 جۆزێپ بۆرێڵ، جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەورووپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەورووپا، و سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و نووسيوويه‌تى: گفتوگۆیەکی باشمان لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەبوو.

له‌ به‌شێكی تویته‌كه‌یدا، بۆڕێڵ نووسيوويه‌تى: باسمان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و بابەتی کۆچبەری و بارودۆخی پەنابەران لە هەرێمەکە کرد.

بۆڕێڵ باسى له‌وه‌شكردووه‌، كه‌ فرەڕەنگی هەم بۆ عێراق و هەمیش بۆ یەکێتیی ئەورووپا هێز و سەرمایەیە.”

 

رۆژی سێشەممە 7-9-2021 جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

 

Back to top button