ئێران سنووری باڵەکایەتی و سیدەکان تۆپباران دەکات

تۆپخانەکانی ئێران چەند ناوچەیەکی دەڤەری باڵەکایەتی و سنووری ناحیەی سیدەکان تۆپباران دەکەن.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان راگەیاند: “سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 9/9/2021، تۆپخانەکانی ئێران بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بە چڕی گوندی تەلان و کوێستانەکانی بەربزین و بن رەشکینیان بە چڕی تۆپباران کرد”.

سەبارەت بە زیانەکانی تۆپبارانەکە بەڕیوەبەری ناحیەی سیدەکان گوتی: “تائێستا زیانەکانی ئەو تۆپبارانە نەزانراون”.

هاوکات لەگەڵ تۆپبارانی سنووری سیدەکان تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەوروبەری گوندی وەڵاش-یان لە سنووری ناحیەی قەسرێی دەڤەری باڵەکایەتی تۆپباران کردووە، لەکاتی تۆپبارانەکە فڕۆکەی چاودێری لە ئاسمان سوڕاوەتەوە.

س: k24

Back to top button