سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مسته‌فا سه‌لیم ده‌كات

مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مسته‌فا سه‌لیم بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سه‌ره‌خۆشی ل خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.

مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌ێنێت: بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مستەفا سەلیم بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانم بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەكەی ببەخشێت.

درەنگانى شەوی رابردوو، لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى سلێمانى و دواى ماوەیەک لە توشبونى بە کۆرۆنا، مستەفا سەلیم بریکارى وەزارەتى ناوخۆ کۆچى دوایى کرد.

Back to top button