بڕی 264 ملیۆن دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج كرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 264 ملیۆن دیناری دا بۆ جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی، كە پرۆژەكان پێكهاتوون لە كاری نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام.
وەزارەتی شارەوانی گوتیشی:” كۆی گوژمەكە (264,935,000) تەنیا دووسەد و شەست و چوار ملیۆن و نۆسەد و سی و پێنج هەزار دینارە، لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردن لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج دەکرێت.
پرۆژەكان:
1-كاری نۆژەنكردنەوەی هەندێ شوێنی تێكچوو لە شەقامەكانی ناو شاری سلێمانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە كڕاندن لە پاشدا قیڕكردنەوەی/قۆناغی یەكەم.
2-هەروەها كاری نۆژەنكردنەوەی هەندێ شوێنی تێكچوو لە شەقامەكانی ناو شاری سلێمانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە كڕاندن لە پاشدا قیڕكردنەوەی/ قۆناغی یەكەم.
3-كاری نۆژەنكردنەوەی هەندێ شوێنی تێكچوو لە شەقامە لاوەكییەكانی ناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی/ قۆناغی سێیەم.
ئەمەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لە هەواڵێکی تردا بڵاومان کردەوە بڕی 231 ملیۆن دیناری دیکە بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی خەرج کرا.