وەزارەتی دارایی نووسراوێک ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات
وهزارهتى دارايى و ئابوورى ههرێمى كوردستان نووسراوێک ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان دەکات .
لە نووسراوێکدا كه ئهمرۆ پێنج شهممه 9-9-2021 دهرچووه وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کردووە، روونکردنەوە لەبارەی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو .
لە نووسراوەکەى وهزارهتى دارايى ههروهها هاتووە: “سەرجەم ئەو خانەنشینانەی پلە باڵا و تایبەتانەی بەپێی یاسای چاکسازی مووچەیان هەمووار دەکرێتەوە خزمەتی (شارستانی، پێشمەرگایەتی، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، سەندیکا، ئاوارەیی) ئەگەر هەبوو بۆیان هەژمار دەکرێت، بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان”.
وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە کراوە: “ئەو پلە باڵا و تایبەتانەی کە لە بڕگە (1)ی سەرەوە هاتوون، لەکاتی هەبوون بۆ سەلماندنی ئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستە بۆ هەژمارکردنی راژەکانیان، لە رێگەی وەزارەتەکانیانەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ لیژنەی هەژمارکردنی راژە لە ئەنجومەنی وەزیران، بۆ هەژمارکردنی راژەکانیان تەنها بە مەبەستی خانەنشینی بەپێی سەرجەم رێنمانییە بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان”.
وەزارەتی دارایی ههروهها ئهوهشى روونکردووەتەوە: “بۆ مەبەستی هەژمارکردنی خزمەتی پێشمەرگایەتی، بەڵگەنامەی پێویستەکان لە رێگەی وەزارەتی پێشمەرگە پێویستە راستاندنی بۆ بکرێت پاشان بۆ لیژنەی هەژمارکردنی راژە لە ئەنجومەنی وەزیران بەرزبکرێتەوە، بۆ هەژمارکردن تەنها بە مەبەستی خانەنشینی بەپێی رێنماییە بەرکارەکان”.