ئۆپۆزیسۆنی سوریا: ڤیتۆی ڕوسیاو چین هانی وەحشیگەری دەدات

خواكوڕك
دوای ئەوەی هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیاو ئەمریکا و فەرەنسا پڕۆژە یاسایەکیان ئامادەکرد بۆ سزادانی ڕژێمی سوریا لە ئەنجومەنی ئاسایش لەهەمبەر کارە وەحشیگەرەکانی ڕژێمەکەی ئەسەد،بەڵام هاوپەیمانەکانی ئەسەد جارێکی دیکە ڕێگەیان لەسزادانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد گرت،ئەوەیش دوای ئەوەی ڕوسیاو چین ڤیتۆی بڕیارەکەیان کردو بواریان بۆ جێبەجێکردنی نەهێشتەوە”.

لە بەرامبەردا جگە لە نیگەرانی وڵاتانی ڕۆژئاواو دەوڵەتانی هەرێمی،ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەو هەوڵانەی ڕوسیاو چینی بە شەرعیەتدان بە کوشتن و جینۆسایدی گەلانی سوریا ناوزەند کرد”.
ڕوسیا بۆ حەوتەم جارو چین بۆ شەشەم جارە دژی سزادانی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەنگ دەدەن و ئەوەش وای کردووە ڕژێمی سوریا بەردەوام بێت لە کوشتنی بە کۆمەڵی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەو بەکارهێنانی چەکە قەدەغەکراوەکان دژی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان”.
بڕیاری سزادانی ڕژێمی سوریا لە ئەنجومەنی ئاسایش ۹ دەنگی بەڵێ و سێ دەنگی سپی میسڕو ئەسیوبیاو کازاخستان و سێ دەنگی نەخێری ڕوسیاو چین و پۆلیڤیای هێنا”.

 

س:العربيە

Back to top button