سەرۆکى ههرێمى كوردستان پیرۆزبایى لە پاتریارک مار ئاواى سێیەم دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/9/9 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ قەداسەتى پارتریارک مار ئاواى سێیەم، پیرۆزبایى لێکرد بەبۆنەى هەڵبژاردنییەوە بە پارتریاکى کەنیسەى ڕۆژهەڵاتیى ئاشوورى.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پشتگیریى خۆى بۆ ئازادیى ئایینى و پێکەوەژیان و لێبوردەیى و یەکترقبووڵکردنى پێکهاتەکان دووپات کردەوە و ئاماژەى بە ڕۆڵى کەنیسە و پێگە ئایینییەکان لە پتەوکردن و بۆ بەهێزکردنى ئەو کولتوورە لە کۆمەڵگەى کوردستان و عیراقدا کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ کار و ئەرکەکانى قەداسەتى پارتریاک خواست.
لاى خۆیەوە قەداسەتى پارتریارک مار ئاواى سێیەم، سوپاسى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کرد و جەختى لە گرنگیى ڕۆڵى بەڕێزیان لە پشتگیریى پێکەوەیان و ئازادییەکان لە هەرێمى کوردستان کردەوە.