ئهمرۆ له شارى سلێمانى چ ڕوويدا … نههێنی هەڵکوتانەسەر کۆمپانیاکانی فاروق لەم کاتەدا چییە؟
رۆژنامهنووسێكدا زانيارى نوێ لهبارهى نههێنى ههڵكوتانه سهر كۆمپانياى فاروقى مهلا مستهفا زانيارى نوێ ئاشكرا دهكات و دهلێ:” ئەمرۆ هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ئۆپراسیۆنێکی وردیان له كۆمپانياى گاسنى فاروق ئەنجامداوە و زیاتر لە 50 کەسیان لە هێزەکە دەستگیرکردووە و ئەوکارمەندانەی کۆمپانیاکانی فاروق و کورەکانی کەپەیوەندیدارن بەم بابەتەوە ئەوانیش دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێ.
شەنکار عەبدوڵا، رۆژنامهنووس له پهيجى فهرميى خۆى له تۆڕى كۆمهڵايهتى (فهيسبووك) له نووسينێكدا له ژێر ناونيشانى (نههێنى ههڵكوتانه سهر كۆمپانياى فاروقى مهلا مستهفا لهم كاتهدا چيه) ئاشكرا دهكات و راى گهياند:” سەرچاوەیەک لە دەباشان پێی راگەیاندنم، دوای ئەوەی زانیاریمان بۆهات کەلەکۆمپانیای گاسنی فاروقی مەلامستەفادا زیاتر لە100 کەس رۆژانە بەنهێنی مەشقیان پێدەکرێ، لەلایەن زەریای فاروقی مەلا مستەفاوە سەرپەرشتی دەکرێن، بەچەکی بیکەسی و قەناس و چەندجۆرێکی تری چەک راهێنان دەکەن و بەمانگانەی 700 هەزار دینار.”
ئهو رۆژنامهنووسه ههروهها دهشلێ:” ئەو سەرچاوە وتیشی، ئەمرۆ هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ئۆپراسیۆنێکی وردیان ئەنجامداوە و زیاتر لە 50 کەسیان لە هێزەکە دەستگیرکردووە و ئەوکارمەندانەی کۆمپانیاکانی فاروق و کورەکانی کەپەیوەندیدارن بەم بابەتەوە ئەوانیش دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێ.
ناوبراو باس له زانيارى سهرچاوهكه زياتر دهكات و گوتى:”ئەو سەرچاوە وتیشی، کۆمپانیاکانی فاروق لەلایەن کۆمپانیای سکورێتی تالۆنەوە دەپارێزرێن و بەرێوەبەری کۆمپانیاکەش ناوی (چ_م) دەستگیرکراوە و دانی بەوەدا ناوە ئەوکەسانەی کەمەشقیان کردووە سەربەکۆمپانیای تالۆن نین و مۆڵەتی چەکیشیان نییە نەبۆ مەشق و نەبۆ بەکارهێنان.”
شهنكار عهبدوڵا دهشلێ:” سەرچاوەکەی دەباشان ئەوەشی وتووە، دەمانەوێ بزانین ئامانجی ئەم گروپە چییە لەراهێنانی نهێنی بەم چەکدارانە و دەیانەوێ لەم ڕێگایەوە بەچی بگەن؟!
دهشلێت:” دەربارەی ئەو باسوخواسانەی کەگوایە ئەمە ململانێی کۆمپانیای دەلتای کورەکەی شێخ جەعفەر و کۆمپانیای گاسنە، کەهەردوکیان چیمەنتۆ بەرهەم دەهێنن،سەرچاوەکەی دەباشان وتی، ئەوە سۆشیاڵ میدیای لاهور شێخ جەنگی بۆ راکێشانی سۆزی خەڵک بابەتەکان وادەشێوێنن و ناوی کاک نەوشیروان و کورەکانی بۆ ئەو مەبەستە بەکار دەهێنن، ئەگینا ئەم بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بەململانێی نێوان کۆمپانیاکانەوە نییە.
ئهو رۆژنامهنووسه ههروهها نووسيوويهتى:”ئەوەش لەکاتێکدایە زەریای فاروقی مەلا مستەفا، کەحەمەشی پێدەڵێن، پێشتر فەرمانی گرتنی هەبووە و بەتۆمەتی دەستێکەڵکردنی لەگەڵ براکانی لاهوردا و ئەنجامدانی چەندان کاری نایاسایی،لەئێستادا لەماڵی لاهور شێخ جەنگی و هۆتێل لالەزار خۆی حەشارداوە و پێشتریش داوایکردووە زۆربەی سەروەت و سامانەکەی دەدات، بەس لێی بگەڕێن و سکاڵاکانی دابخەن، بەو مەرجەی لەکوردستانیش دانەنیشێ و بگەڕێتەوە بۆ دوبەی، کەماڵی لەوێیە، بەڵام بافڵ تاڵەبانی داواکەی رەتکردووەتەوە و بەفاروقی مەلا مستەفای وتووە دەبێ سزای خۆی وەربگرێ.