وه‌زاره‌تی كاره‌با هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌: په‌یجی ساخته‌ به‌ ناوی پێوه‌ری زیره‌ك دروستكراوه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان دەلێ:”،په‌یجێك به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌ دروستكراوه‌ به‌ناونیشانی پێوه‌ری زیره‌ك، به‌ڵام هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ په‌یجه‌كه‌ ساخته‌یه‌ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه‌ نییه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەم له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگەیاند:” بە داخەوە هەندێ کەسی بێ بنەما و بەدەر لە یاسا دەیانەوێ بە فڕوفێڵ و سوود وەرگرتنی خراپ لە ناوی دامەزراوە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی کەرتی کارەبا، ڕای گشتی بە لاڕێدا بەرن و هاووڵاتییان تووشی سەرلێشێواوی بکەن، ئه‌ویش بە دروستکردنی پەیجی ساختە بە ناوی دامەزراوەکانی وەزارەتی کارەبا بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هەڵە تێیدا.

لەڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هەروەها هاتووه‌: پەیجێک بە ناوی پێوەری زیرەک دروستکراوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکان و پرۆژەی پێوەری زیرەكەوە نییە و ژمارە تەلەفۆنی پێوەری زیرەکی شاری هەولێرشیان لەسەر داناوە.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌شڵێت: هاووڵاتییان و بەکاربەرانی تۆڕەکانی سۆشیال میدیا دەتوانن بە سەردانیکردنی پەیجەکانی فەرمی وەزارەتی كارەبا زانیاریی پێویست سەبارەت بە کارەبا بەدەست بێنن لەوانە:

– وەزارەتی کارەبا

– بەڕێوەبەرایەتییەكانی گشتی كارەبا لە پارێزگاکان.

– پرۆژەی تۆڕی زیرەك  KRG Smart grid

لینکی پەیجی فەرمی تۆڕی زیرەکhttps://www.facebook.com/krgsmartgrid

 

Back to top button