ئیسرائیل: هەتا ئێران لەوێ بێت هیچ سەقامگیرییەک لە سوریادا نابێت.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران کێشەیەکی جدییە لە ناوچەکەدا

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشەممە گوتی تا ئێران بوونی هەبێت هیچ سەقامگیرییەک لە سوریادا نابێت و ئاماژەی بەوەدا کە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران کێشەیەکی جدییە لە ناوچەکەدا.

لە لێدوانەکانیشی لە مۆسکۆدا، لاپید گوتی ئیسرائیل لە بەرامبەر پێگەی ئێران لە سنووری باکووری خۆیدا بێ هەڵوێست نابێت و پێویستە جیهان ڕێگە لە ئێران بگرێت کە جبەخانەی ناوکی بەدەست بهێنێت و ئەگەر شکست بهێنێت ئیسرائیل ئازادە ھەر کردارێك بكات.”

س: ئەلحەدەس

Back to top button